دانیشتوانی گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی بێئاویی گردبوونەوەو ڕێگای کەرکوکیان بۆ ماوەیەک داخست
پەرەگراف
بەهۆی نەبوونی ئاوەوە دانیشتوانی گەڕەکی تۆپزاوای ئەحمەدی لە شاری هەولێر ڕژانە سەر شەقام و ڕێگای سەرەکی کەرکوک - هەولێریان بۆ ماوەیەک داخست.
دانیشتوانی ئەوگەڕەکە دەڵێن، زیاتر لە 80 ڕۆژە گەڕەکەکەیان ئاوی نییە، چەند جارێک چونەتە لای بەرپرسانی پارێزگای هەولێر، بەڵام وەڵامیان نادەنەوەو ئەگەر کێشەکەیان بەردەوام بێت خۆپیشاندانی گەورەتر ئەنجام دەدەن.
گەڕەکەکە نزیکەی 200 ماڵ دەبێت، ماڵەکان سێ ڕۆژ جارێک تانکەرێک ئاو دەکڕن بە 20 بۆ 25 هەزار دینار.