پەرەگراف
لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی کە 30 تەن نەفتای بارکردووە، لە ناو تونێلی دەربەندیخان کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کە پێنج کەسی تێدابووەو دوانیان گیانیان لەدەستداو سیانیان بریندارن.
تەرمی دوو کەسەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا ماونەتەوەو بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە.
چەند کاتژمێرێکە تیمەکان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکانن، بەهۆی ئەو سووتەمەنییەی بارهەڵگرەکە باری کردووە مەترسی تەقینەوەی لێدەکرێت.
بەهۆی ڕووداوەکەوە چەند کاتژمێرێکە تونێلی دەربەندیخان بە ڕووی شۆفێراندا داخراوە.