ناڕەزایەتی دژی دواكەوتنی مووچە لە فەرمانگەكانی سلێمانی سەری هەڵدا

18-08-2024 10:10

پەرەگرف

ناڕەزایەتی دژی دواكەوتنی مووچە لە فەرمانگەكانی سلێمانی سەری هەڵدا. كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ‏هاتووچۆی سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجام دا و داوای مووچەی مانگی حەوت دەكەن.‏

گردبوونەوەی كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی لە كاتژمێر 8ـی بەیانی دەستی پێ‌ كرد و بۆ ماوەی كاتژمێرێك ‏هیچ مامەڵەیەكی هاووڵاتیانیان ڕانەپەڕاند، بەڵام دواتر چوونەوە سەر كارەكانیان و هەڕەشەی ئەوەیان كرد كە ‏ئەگەر مووچەكانیان پێ‌ نەدرێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا بایكۆت دەكەن.‏

ئەمڕۆ 18-08-2024ـە و تا ئێستا مووچەی مانگی حەوتی مووچەحۆرانی هەرێم دابەش نەكراوە. بەهۆی ‏بوونی كێشە لە لیستەكانی مووچەدا، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی نەناردووە.‏