پەرەگراف
وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی حەوتی هەرێم دەنێرن.
تەیف سامی ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوەو لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارن لەبارەی هۆکاری نەناردنی مووچەی هەرێم وای گوتووە.
لە ناوەڕاستی مانگی هەشتداین و هێشتا مووچەی مانگی حەوت لە بەغداوە نەنێردراوە.
مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بۆچی دواکەوتووە؟ مەسعود حەيدەر بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دوێنێ چوار خاڵی خستەڕوو:
١- بە پێی یاساو رێنماییەکان دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی ٢٠٢٤ ( خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەرێمی کوردستانیشەوە،
٢- پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواو ئەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
٣- گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.
٤- وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو جوھدێک دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیداریەکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت. ناردنی مووچەی فەرمانبەران ھەر ھیچ کێشەو گرفتێکی نییەو و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت.