دەزگای ئاسایش: بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە زیادی كردووە

13-08-2024 11:41

پەرەگراف

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان "نزیكەی 250 ملیۆن دەنك حەپ و 125 كیلۆگرام ‏ماددەی هۆشبەر"ـی لەناو برد. ڕایشیدەگەیەنێت كە "بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ‏زیادی كردووە" و هێشتا "زیاتر لە دوو تۆن" ماددەی هۆشبەری دیكە ماون كە دەستیان ‏بەسەردا گیراوە، بۆ لەناوبردنیان چاوەڕوانی یەكلابوونەوەی كەیسەكانیانن لە دادگا.‏

ئەمڕۆ لە پرۆسەیەكدا لە ناوچەی بازیانی سلێمانی ماددە هۆشبەرەكان لەناو بران و ‏بڕەكانیان بۆ میدیاكان خرایە ڕوو كە "نزیكەی پێنج كیلۆگرام تلیاك، زیاتر لە 15 ‏كیلۆگرام كریستاڵ، زیاتر لە 19 كیلۆگرام حەشیش، زیاتر لە 50 كیلۆگرام مۆرفین و ‏چەندین جۆر ماددەی دیكە" بوون.‏

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت "لە حەوت مانگی ئەمساڵدا 638 تۆمەتباری ماددەی ‏هۆشبەر‎ ‎دەستگیر كراون، كە 200 بۆ 250 كەسیان ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەرن، ئەوانی ‏دیكە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەرن".‏

دەزگاكە دەشڵێت "بەراورد بە حەوت مانگی یەكەمی ساڵی پار، بازرگانیكردن بە ماددەی ‏هۆشبەرەوە زیادی كردووە"‏

‏"ماددەی هۆشبەر لە دەرەوەی هەرێمەوە دەهێنرێت و ئەم ناوچەیە (هەرێمی كوردستان) ‏زیاتر وەكوو ترانزێت بەكار دەهێنرێت بۆ گواستنەوەی بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق و ‏دەرەوەی عێراقیش".‏