كۆمیسیۆن تیروپشكی بۆ ژمارەی لیست و كاندیدانی تاكەكەسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دا

10-08-2024 10:36

پەرەگراف

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی بۆ ژمارەی لیست و كاندیدانی تاكەكەسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دا.

تیروپشكەكە لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو و ئەو لیست و هاوپەیمانی و كاندیدانەی كە پێشتر ژمارەیان پێ‌ درابوو، وەكوو خۆیان مانەوە و تیروپشك تەنیا بۆ ئەوانە كرا كە پێشتر ژمارەیان وەرنەگرتبوو.

لەناو حیزبەكاندا، تیروپشك بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كە ژمارە 190ـی بەركەوت و بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كە ژمارە 198ـی بەركەوت، كرا.

پێشتر لە 8-4-2024 تیروپشك بۆ لیستی حیزب و هاوپەیمانییەكان و كاندیدە تاكەكەسییە سەربەخۆ و پێكهاتەكان كرا، بەڵام بەهۆی ناڕازی بوون لە شێوازی هەڵبژاردنەكە، پارتی دیموكرات و دواتریش بزووتنەوەی ئیسلامی لیستی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش نەكرد.

ژمارەی لستی حیزب و هاوپەیمانی و كاندیدە تاكەكەسییەكان:

پارتی دیموكراتی كوردستان - ژمارە 190

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان - ژمارە 129

هاوپەیمانیی نیشتمانی - ژمارە 162

هاوپەیمانیی هەرێمی كوردستان - ژمارە 133

بزووتنەوەی گۆڕان - ژمارە 114

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان - ژمارە 148

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان - ژمارە 147

نەوەی نوێ - ژمارە 157

بەرەی گەل - ژمارە 169

ڕەوتی هەڵوێست - ژمارە 161

هاوپەیمانیی سەردەم - ژمارە 164

بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی كوردستان - ژمارە 123

بەرەی توركمانی - ژمارە 146

بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانی عێراق - ژمارە 198

كوێخا عومەر تەرەماری - ژمارە 174

سامانی كەمئەندامان - ژمارە 180

جەبار محەمەد رەزا سۆڵەیی - ژمارە 119

جاسم محەمەد حوسێن - ژمارە 106

ڕزگار ئیبراهیم مەلا محەمەد - ژمارە 187

محەمەد مێرگەتی بەركارەیی - ژمارە 118

ماهیر محەمەد ئیسماعیل - ژمارە 186

شانۆ بەگزادە - ژمارە 173

سامان نامیق ئیسكەندەر - ژمارە 172

سەفیرە سدقی خورشید - ژمارە 196

خێرخواز شێروان ئەحمەد بارانی - ژمارە 188

شەوكەت عیزەت - ژمارە 101

ئاوات حوسامەدین تەیب - ژمارە 194

سروە كۆیی - ژمارە 178

هێرۆ محەمەد - ژمارە 171

عەلی خۆشناو - ژمارە 176

عیسا نەسری - ژمارە 195

ئیدریس خدر حەسەن خدر - ژمارە 182

حەمكۆ - ژمارە 181

كاروان بەرخەسپی - ژمارە 193

ئیسلام یوسف سندی - ژمارە 197

مامۆستا خدر برای شەهید كوێخا - ژمارە 183

ڕێدار عەبدولخالق خۆشناو - ژمارە 184

جەلال پەرێشان - ژمارە 170

شێرزاد عەبدولوەهاب (مام ڤاندام) - ژمارە ١٣٥.

فەرهاد پیرباڵ - ژمارە 189

بەرزان حاجی كەریم بەرزنجی - ژمارە 192

نیهاد تەیب مەحموود ئاغا - ژمارە 175

دلێر كەریم - ژمارە 185

زێبار هەركی - ژمارە 191