پێشمەرگە چوونە بەردەم بانكەكان و هاوكاریی هاوپەیمانان دابەش نەكرا

07-08-2024 12:12

پەرەگراف

پارەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە ئەمڕۆ دابەش نەكرا. وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "زانیاریی ناڕاستی بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن، وای كردووە هێزەكانی پێشمەرگە بچنە بەردەم بانكەكان".

دوێنێ‌ هەندێك لە میدیاكان بڵاویان كردەوە كە ئەمڕۆ پارەی هاوكاریی هاوپەیمان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت، هەر بۆیە ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە سەردانی بانكەكانیان كردووە بۆ وەرگرتنی، بەڵام دابەش نەكراوە.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەكان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە
ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت "بە داخەوە ماوەیەكە بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە مەبەستی زیادكردنی بینەر و كۆمێنت و لایك، هەواڵ و زانیاریی نادروست بڵاو دەكەنەوە، ئەمەش كێشەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دروست كردووە و وای كردووە بچنە بەردەم بانكەكان".

بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لە پێشمەرگە و ئەفسەران دەكات "بۆ هەر بابەتێك كە پەیوەندیی بە پێشمەرگەوە هەبێت، پشت بەو هەواڵ و زانیارییانە ببەستن كە لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاو دەكرێنەوە".