كۆمیسیۆن چوار كاندیدی دوورخستەوە

06-08-2024 11:24

پەرەگراف

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی چوار كاندید لە ‏هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان. دوورخستنەوەی كاندیدەكان پەیوەستە بە ‏‏"سەرپێچی لە ڕێنماییەكانی تۆماركردن و پەسەندكردن".‏

هێلین ئەكرەم دنخا، كاندیدی تاكەكەسی و هەریەك لە هێمن عومەر محەمەد دەروێش، ‏سامان مەحموود ئەحمەد ساڵح و دیاری هیدایەت بەشارەت ئەمین كاندیدانی حیزبەكان، ‏بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە.‏

كۆمیسیۆن داوای لە حیزبەكان كردووە لە ماوەی سێ‌ ڕۆژدا جێگرەوە بۆ ئەو سێ‌ كاندیدەیان ‏دیاری بكەن، جگە لە هێلین ئەكرەم كە كاندیدی تاكەكەسییە و جێگرەوی نابێت.‏