پەرەگراف
ئاگرێکی فراوان لە گوندەکانی چنارەو میرەدێ لە شارەزوور کەوتەوەو زیاتر لە 3 هەزار داری سروشتی سووتان.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، کەوتنەوەی ئاگرەکە "بەهۆکارێکی نادیارە"، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور و بنکەی زەڕایەن دەرچوون بۆ شوێنی ئاگرەکەو بە هاوکاری هەریەکە لە ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارەزوور و دەربەندیخان توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
"بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 2 هەزار دۆنم پوش و پاوان و هەروەها 3 هەزار داری سروشتی سووتان" پۆلیسی دارستان و ژینگە وادەڵێت.