پەرەگراف
سهلاحهدین بههائهدین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە پیرۆزبایی "شەهیدبوونی" لە مسوڵمانان و گەلی فەڵەستین دەکات.
ئهمینداری یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت: "ئەو شتەت بەدەست هێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست، پیرۆزە لەو میللەتەی ئیسلام کە خاوەنی پاڵەوانی لەو جۆرەیە، پیرۆزە لە فەلەستین، گەلی بەخشین و جیهاد و شەهیدبوون".
سەلاحەدین بەهائەدین دەشڵێت "سهرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ مرۆڤە خراپەکان و منداڵکوژ و خیانەتکاران لە هەر شوێنێک بن".
ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکدا لە تاران کوژرا، بزوتنەوەکەی ڕاستەخۆی ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.
هەنییە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە تاران بوو، هێشتا بە فەرمی وردەکاریی چۆنیەتی کوژرانی هەنییە ئاشکرا نەکراوە، ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووند و تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات.