پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، سبەینێ بە بانگهێشتێکی فەرمیی دەگاتە تاران و بەشداری دەکات لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە، بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی ١٠ی ئەم مانگە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، پیرۆزبایی لێکرد و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانی دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش كه ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.
لە گەڕی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران‌دا کە لە 5ـی تەمموزی 2024 بەڕێوەچوو، پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێنا و بووبە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.
پزیشکیان دوێنێ بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی پێدرا لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی، لە وتارێکدا وتی، خەڵکی ئێران و دەنگدەران چاوەڕێی گۆڕانکاریی لە حکومەتی داهاتوو دەکەن، "لە ئەمڕۆوە کاتی وەڵامدانەوەیان دەستپێدەکات.''