تورکیا گوندێکی ئاغجەلەری بۆردومانکردو ئاگر کەوتەوە

27-07-2024 12:12

پەرەگراف

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندێکی ناحیەی ئاغجەلەری لە چەمچەماڵ بۆردومانکردو ئاگر کەوتەوە، شەوی ڕابردووش قەزای ماوەتی بۆردومان کردو بەهەمانشێوە ئاگر کەوتەوە.

هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە پەرەگرافی وت "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی توتەقەڵی بۆردومانکرد و ئاگر لە پوش و پاوانی گوندەکە کەوتەوەو هێشتا زیانەکان نەزانراون".

بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر وتیشی، بۆردومانەکە لە دەرەوەی گوندەکە بووەو نزیک نییە لە ماڵەکانی گوندەکەوە.

پێشتریش تورکیا بە پاساوی هەبوونی بنکەو بارەگای پەکەکە هەمان ناوچەی بۆردومان کردووە.

شەوی ڕابردووش تورکیا بۆردومانی گوندی گەڵاڵەی کرد لە قەزای ماوەت و ئاگر لەو ناوچەیەش کەوتەوە.