نێچیرڤان بارزانی لە کۆشکی ئیلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازیی لێ کرا

26-07-2024 06:02

پەرەگراف

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس، لەلایەن ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لێکرا.

نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 بە سەرۆکایەتی شاندێکی هەرێم گەیشتە پاریس. 

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگی دەستپێکی 33هەمین یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بەڕێوەدەچێت. زیاتر لە 100 شا، سەرۆک وڵات و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان ئامادەی ئاهەنگەکە دەبن.

سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، ئۆڵۆمپیادی پاریس جگە لە دیوە وەرزشییەکەی ڕووداوێکی سیاسی و دیبلۆماسییە، "بانگهێشتکرنی فەرمیی نێچیرڤان بارزانی هەنگاوێکی ترە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا".