پەرەگراف
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات كە "دزییەكی گەورە لە هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ كۆمپانیای كار كرا و سێ كەس لەسەر دۆسیەكە دەستگیر كراون".
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە پەرەگرافى ڕاگەیاند "كاتێك كۆمپانیای نەوتی باكوور ڕۆژانە نەوتی بە بۆری هەناردەی پاڵاوگەی كار كردووە تاكو بۆ عێراقی بپاڵێون، لەو ڕێژەی كەناردوویانە كەمتریان تۆمار كردووە".
بە قسەی ئەو پەرلەمانتارە، "ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و دەستەی دەستپاكی، پاش كۆكردنەوەی بەڵگە، دەدەن بەسەر كۆمپانیای نەوتی باكووردا و سێ كەس دەستگیر دەكەن كە لەسەر عەدادی ناردنی نەوتەكەن".
سۆران عومەر دەشڵێت "گومان دەكرێ ئەم بابەتە خەڵكی زیاتری تێدا تێوە بگلێت كە بەشدار بوون لەبردنی ئەو نەوتە".
پاڵاوگەكانی كۆمپانیای كار نەوتی كەركووك بۆ حكومەتی عێراق دەپاڵێون و بەنزین بۆ عێراق بەرهەم دەهێنن، ڕۆژانە هەزاران بەرمیل نەوتی خاوی كەركووك ڕەوانەی پاڵاوگەكە دەكرێت، "بەشێك لە نەوتەی كە ڕەوانە كراوە، تۆمار نەكراوە".