پەرەگراف
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی-عەربەت، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
موقه‌ده‌م زانا عه‌زیز، لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی عه‌ربه‌ت، ڕایگه‌یاند "ڕووداوەکە سه‌رله‌به‌ریانیی ئه‌مڕۆ له نزیك كۆگای سووته‌مه‌نیی سلێمانی له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕووی داوە".
لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی عه‌ربه‌ت هۆکاری ڕووداوەکەی گەڕاندەوە بۆ کەمتەرخەمیى شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە لە جۆری (شیری) کە لە سلێمانیەوە بەرەو عەربەت ڕۆیشتووە و کۆنترۆڵی لەدەست داوە، چووەتە سەر سایدی بەرامبەر و لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەری داوە لە جۆری تاکسی کرۆلا.
هاوكات سامان نادر، به‌رپرسی سه‌نته‌ری فریاگوزاریی خێرا (122) ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.