پەرەگراف
حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار جۆر باجی لەسەر هاووڵاتیان و كاسبكاران ڕاگرت تا ڕێكخستنەوەیان بەپێی یاسا.
بەپێی بڕیارێكی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەكان، باجی 5%ـی سەر نەخۆشخانە تایبەتەكانى ڕاگرت، باجی سەر سەمونخانە و نانەواخانەكان، هەروەها باجی سەر زەویی بەتاڵ.
كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی "سەرۆكوەزیرانی هەرێم بە بڕیاری 3393 و لەپێناوی كەمكردنەوەی بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان، ئەو باجانەی ڕاگرتووە".