لە هەولێر جارێکی دیکە خۆپیشاندان دژی کەمئاوی کرا

23-07-2024 10:43
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی هەولێر.

پەرەگراف

دانیشتوانی چەند گەڕەکێکی هەولێر دژی قەیرانی نەبوونی ئاو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ترافیکلایتی مەخمور شەقامی سەد مەترییان بۆ ماوەیەک داخست.

لەم مانگەدا ئەوە سێیەمین جارە دانیشتوانی گەڕەکە جیاوازەکانی هەولێر بەهۆی کەمئاوییەوە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە ڕەخنەی تووند لە حکومەتی هەرێم دەگرن کە لەم وەرزی گەرمایەدا توانای دابینکردنی ئاوی نییەو بەدەم داواکاریی خەڵکەوە ناچێت.