پەرەگراف
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی، دەستیگرت بەسەر ٤٤ پەرتوکی ڕووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر کە ویستراوە ڕەوانەی بەریتانیا بکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی پشکنینی زانستیی بۆ پەرتوکەکان کردو دەرکەوت "پەرتووکەکان(مەلزەمە) ڕووپۆشکراون بە ماددەی (ئەمفیتامین) کریستاڵ".
پەرتوکەکان لەسەربنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و پاش بەدواداچوون و چاودێری وورد دەستیان بەسەردا گیراوە.
دەزگای ئاسایش دەڵێت "بازرگانان ویستویانە بە تەکنیکێکی نوێ ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەی ترانزێت بهێننە کوردستان و بیگوازنەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتوویی هێزەکانی ئاسایش و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانر تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و سەرجەم پەرتوکەکان دەستیبەسەردا بگیرێت".