پەرەگراف
کونسوڵی ئابوریی ئەمەریکا لە هەرێم لەگەڵ وەزیری کارەبا کۆبووەوەو داوا دەکات حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی درێژخایەن ئەنجام بدەن بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا لەبارەی کۆبوونەوەکە، ئەلێکس بێلا كونسوڵى ئابووریی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم کۆبووەتەوە، دۆخی کارەباو پەرەپێدانی گازی سروشتیی و ژێرخانی وزەیان تاوتوێ کردووە.
كونسوڵى ئابووری ئهمهريكا، پرسی نەوت و گازی سروشتی هەرێمی کوردستانی بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ لەقەڵەمداوە و هیوای خواستووە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ هاریکاری و هاوکاری زیاتری یەکتر.
ئەلێکس بێلا گوتویەتی "بەباشی دەزانن هەرێمی کوردستان لە کەرتی کارەبا لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ ڕێکەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن و هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ چارەسەرکردن و پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کارەبا بکرێت".