لە قەرەهەنجیر ئاسایشێک لە ڕوبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش شەهید بوو

14-07-2024 09:05
جوامێر عەزیز ئەو کارمەندەی ئاسایش کە شەهیدبوو

 پەرەگراف

لە قەرەهەنجیر ڕوبەڕوبوونەوە لە نێوان دوو چەکداری داعش و هێزەکانی ئاسایش ڕوویدا، داعشێک کوژراو ئەوەی دیکە بە برینداری دەستگیر کرا.

لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی دیکەش برینداربوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٧/١٤ کاتژمێر ٨ی بەیانی لە ناحیەی (قەرەهەنجیر)، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری وورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکرا".

"ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە" دەزگای ئاسایش وادەڵێت.