وتەبێژی گۆڕان: جڤاتی نیشتیمانی ڕێککەوتنی لەگەڵ کەسایەتیی و ناڕازییەکان پەسەند کرد

13-07-2024 05:26

پەرەگراف

جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی گرێداو وتەبێژی بزوتنەوەکە ڕایگەیاند، جڤاتی نیشتمانی پەسەندی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی لەگەڵ کەسایەتی و لایەنە ناڕازییەکان کردو لیژنەی تایبەتمەند بۆ گفتوگۆ و شێوازی ڕێککەوتنەکان فراوانکرا، بە ئامانجی دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی کاریگەر.

دلێر عەبدولخالق دەڵێت، ئەجێندای سەرەکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان، "کاری پێکەوەیی و بەیەکەوەکارکردن لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی دڵسۆز و هەمو ئەو خەڵکە ناڕازییانەی خەونی گۆڕانکارییان لە دەستنەداوە، ئەمەش لەسەر بنچینەی پڕۆژەی سیاسیی، کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵکی کوردستان بێت".

‎"خاڵێكی گرنگ كە هەمو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر رەزامەندن ئەویش ئەوەیە چۆن بتوانین بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزتر بكەین و ببێتەوە جێگەی تموح و ئەو ئاستی داواكارییەی خەڵك هەیەتی بۆ ئەوەش پێویستمان بە گفتوگۆی راستەوخۆ هەیە لەگەڵ ژمارەیەیەك كارەكتەر، كەسایەتی، ناوەندی رۆشنبیری و رۆژمانەوانی و سیاسی كە ئەمانە خەڵكی دیار و خۆشەویستن و بەخەم بەرژەوەندیەكانی میللەتەكەمانەوەن و بەخەم بەهێزكردنەوە و سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانن بۆ ئەوەی هەمومان بەیەكەوە لەناو قەوارەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بتوانین بە گوتارێكی سیاسی و میدیایی كە وەڵامگۆری ئەم پێداویستیانەی ئێتای كۆمەڵگەی كوردستان بێت ئەم گفتوگۆیانە دوەستپێ بكەی.

‎وتیشی: ئەمە خاڵێكی گرنگە سەبارەت بەئێمە و ئەو هاوڕێیانەش كە ئامادەییان دەربڕیوە لەم قۆتاغەدا بەیەكەوە كاربكەین و شان بخەینە بەر ئەو بەرپرسیارێتییە نیشتیمانییە نەتەوەییەی كە ئێستا كۆمەڵگەی كوردستان پێویستییەتی.

‎پەیوەست بە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، دلێر عەبدولخالق دەڵێت: "لایەنی سیاسیی هەبوە كە داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان كردوە لە چوارچیبوەی هاوپەیمانییەتییەك كۆببینەوە، بەڵام جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیاریان داوە بزوتنەوەی گۆڕان خۆی هاوتەریب لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی كە خەڵكی دیار و خۆشەویست و خاوەن مەبدەئن، بتوانین گفتوگۆ بكەین بێنەوە ناو بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی یەكە رێكخراوەییەكەی بزوتنەوەكە و لیستەكانمان بەهێز بكەینەوە".