پەرەگراف
بەشێک لە دانیشتوانی ناحیەی دارەتوو لە هەولێر لە دژی کەمئاویی خۆپیشاندانیان کردو بۆ ماوەیەک ڕێگایەکی سەرەکییان داخست.
دانیشتوانی ئەو ناحیەیە ڕەخنەی تووند لە حکومەتی هەرێم دەگرن کە لەم وەرزی گەرمایەدا توانای دابینکردنی ئاوی نییەو بەدەم داواکاریی خەڵکەوە ناچێت.
دوو هەفتە لەمەوبەرش دانیشتوانی گەڕەکی ئیسکان و سەیداوە لە هەولێر بەهۆی کەمئاوییەوە ڕژانەسەر شەقامی ٦٠ مەتری و ئاگریان کردەوەو بۆ ماوەیەک ئاستەنگی هاتووچۆیان لەسەر شەقامەکە دروست کرد، پاشان هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردن.