هەرێمی کوردستان لە پەیامی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان چاوی لە برەودان بە پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئێران
پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە پەیامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، داوای برەودان بە پەیوەندییەکان و قوڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەن.
سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس دەڵێت "له ههرێمی کوردستان و عێراق چاومان له برهودان به پهیوهندیی لهمێژینهی دۆستانه و بهردهوامیی هاریکاریی هاوبهشه لهگهڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لهسهر بنهمای بهرژهوهندیی هاوبهش و دراوسێیهتیی باش".
هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت "ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە. بە هیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و ڕێز و بەرژەوەندیی هاوبەش".
بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران ڕاگەیەندراو مەسعود پزیشکیان کە لە بەرەی ڕیفۆرمخوازەکانە بەسەر سەعید جەلیلی ڕکابەریدا سەرکەوت و بووە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.
پزیشکیان تەمەنی ٧٠ ساڵەو لە مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووەو بە کوردییەکی پاراو قسە دەکات، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەرییەو لە 2001 – 2005 وەزیری تەندروستی بووە، پێنج خول لەسەر یەک پەرلەمانتار بووەو لە 2016 – 2020 جێگری سەرۆکی پەرلەمان بووە.