پەرەگراف
شەوی ڕابردوو تورکیا هێزی زیاتری ڕەوانەی ئامێدی کرد، لە گوندی سەرگەلێ شەڕو روبەڕوبوونەوە لەگەڵ پەکەکە ڕوویداو بەوهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
بارزان سەرگەلی خەڵکی ئەو گوندە، چەند ڤیدیۆیەکی تایبەتی بۆ پەرەگراف ناردووە و دەڵێت "خەڵکی گوند هەموویان لە ماڵەکانی خۆیان هاوتوونەتە دەرەوە تاوەکو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، چونکە مەترسی هەبوو ئاگرەکە بگاتە ناو گوند و کارەسات دروست بکات، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەش ناگاتە ئەو شوێنە بۆیە خەڵک بە دەست ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، دەیان رەز و باخ سووتاون و شەڕ بەردەوامە".