دژەتیرۆری پارتی: تەقینەوەکەی سلێمانی بە بۆمبی لکێندراو بووە

02-07-2024 04:04

پەرەگرف

دژەتیرۆری پارتی ڕایگەیاند: تەقینەوەکەی سلێمانی بە بۆمبی لکێندراو بووەو "دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادی سەربە پەکەکە" بە سەختی بریندار بوون.

دژەتیرۆری کوردستان(پارتی) ڕایگەیاند"ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، کاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی، بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج تەقییەوە، لە ئاکامدا دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادی سەر بە پەکەکە بە ناوەکانی (محەممەد خەلیل و محەممەد ئیبراهیم) کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن بە سەختی بریندار بوون".

هێشتا دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕووداوەکەو ئەنجامدەرانی ئاشکرا نەکردووە.

 

چەند ساتێک دوای تەقینەوەکە سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە پەرەگرافی وت "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکرێت و هێشتا ڕوون نییە هۆکارەکەی چی بووە. دوو کەس کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدابوون بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستییان باش نییە".