ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی تەقییەوەو بریندار هەن

02-07-2024 10:21

 پەرەگراف

ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی تەقییەوەو دوو برینداری لێکەوتەوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە پەرەگرافی وت "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکرێت و هێشتا ڕوون نییە هۆکارەکەی چی بووە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "دوو کەس کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدابوون بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستییان باش نییە".