پەرەگراف
وەزارەتی دارایی هەرێم زیاتر لە 70 ملیار دیناری ڕادەستی بەغداد کرد وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی.
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٦/٣٠ بڕی حەفتا ملیارو سەدو سی و یەک ملیۆن و دوو سەدو پەنجا هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی خەرج کرد جگە لە هێزە ئەمنییەکان کە هێشتا کێشەی لیستی ناوەکانیان چارەسەر نەبووە.