قوباد تاڵەبانی: نابێت بە هیچ هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ بوەستێت
پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵی بەسەر کردەوەو ڕایگەیاند، نابێت بە هیچ جۆرێک کارکردن لە پڕۆژەکەدا بوەستێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئاماژەی بەوەش کرد، دانیشتووانی چەمچەماڵ ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی ئاوەوە دەناڵێنن و چەندین ساڵیشە چاوەڕوانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیەن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ جێبەجێ دەكات و ماوەی تەواوکردنی ٧٣٠ ڕۆژە، هەفتەی ڕابردوو گرێبەستی پرۆژەكە لە نێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و نوێنەری كۆمپانیای هابیكای جێبەجێكاری پرۆژەكە واژوو كرا.
پرۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی 3400م3 ئاوی خواردنەوەی لە یەك كاتژمێردا هەیە و زیاتر لە 480 هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گەڕاندنەوەی ڕێژەیەكی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی لە پرۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی دەبێت.
پرۆژەكە وێستگەی پاڵاوتن و یەكەی وەرگر و پەمپستەیشنی ناوەندی و خەزانێكی گەورە بە قەبارەی 5 هەزار مەتر سێجا لەگەڵ ڕاكێشانی هێلی كارەبا و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەش لەخۆ دەگرێت.