پەرەگراف
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان بە شارستانیی و سەربازییەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
"دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٦/٢٧ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغداد کرا" وەزارەتی دارایی هەرێم وادەڵێت.
دەشڵێت "سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا".