دانیشتوانی دوو گەڕەکی هەولێر بەهۆی کەمئاوییەوە ڕژانەسەر شەقام

27-06-2024 11:10

پەرەگراف

دانیشتوانی گەڕەکی ئیسکان و سەیداوە لە هەولێر بەهۆی کەمئاوییەوە ڕژانەسەر شەقامی ٦٠ مەتری و ئاگریان کردەوەو بۆ ماوەیەک ئاستەنگی هاتووچۆیان لەسەر شەقامەکە دروست کرد، پاشان هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردن.

دانیشتویەکی گەڕەکی سەیداوە بە پەرەگرافی وت، زیاتر لە مانگێکە کێشەی کەمئاوییان هەیەو بە تانکەر ئاو دەکڕن.

دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە دەڵێن، چەند ساڵێکە هاوینان تووشی ئەو کێشەیە دەبن و حکومەت بۆیان چارەسەر ناکات.