ڕێکخراوێک: لە شەش مانگدا 78 پێشێلکاری بەرامبەر 145 ڕۆژنامەنووس تۆمار کراوە

25-06-2024 05:24

 

پەرەگراف

ڕێکخراوێکی چاودێریی ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٧٨ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر ١٤٥ ڕۆژنامەنووس تۆمارکراوەو زۆرینەی لە هەولێر بووە.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان کە ئامارەکانی بڵاوکردەوە دەڵێت، زۆرترین پێشێلکارییەکان ڕێگە نەدان بە ڕووماڵ بووە کە ٥٩ حاڵەت بووەو 2 حاڵەتی دەستگیرکردنیش هەبووە، "زۆرترین پێشێلکارییش لە هەولێر بووە کە ٤٦ حاڵەت بووە، پاشان دهۆک بە ٢١ پێشێلکاریی و دواتر لە سلێمانی ١١ حاڵەت تۆمار کراوە، لە هەڵەبجەش هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە".

ڕێکخراوەکە هەروەها دەڵێت: "ڕۆژانە پێشێلکاریی زەق و ئاشکرا بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەکرێت و رێگە نەدان بە ڕووماڵ و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی و چاوسوورکردنەوە هەیە."