پەرەگراف
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەستگیر کراوە، کارەکە لەلایەن یەک کەسەوە کراوە، بەڵام کێی لە پشتەوە بووە جارێ لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت و بەمزوانە تەواوی چیرۆکەکە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکەن.
ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی هەولێر بە خێرایی کاری تێدا دەکرێت، ماوەی نۆژەنکردنەوەکە یەک ساڵە، بەڵام بە نیوەی ئەو کاتە کارەکە تەواو دەکرێت لەبەرئەوەی سێ شەفت و لە ڕۆژانی پشووشدا کاری تێدا دەکرێت.
ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەری، شەوی 5ـی ئایار رویدا، بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سوتان، چوار دوكانیان زەڕەنگەر بون و ئەوانیتر زۆرینە كوتاڵفرۆش بوون.
هەربەهۆی ئەو ئاگرەوە 132 كەس لە بەرگری شارستانی، هێزە ئەمنییەكان و كاسبكاران بە سوكی برینداربوون.