پەرەگراف
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی ١٢٢ هەزارو ١٥ خوێندکار ئەمڕۆ دەستیانپێکرد.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، توانیویانە ڕێگری لە باندەکانی فریودانی قوتابیان بکەن و بە یاسا ڕوبەڕویان ببنەوە، وتیشی "100 کەس لەسەر فریودانی قوتابیان سزادراون، کەسانێک لەناو ئەو باندانەدا هەبووە کە بە 3 ساڵ زیندانی سزادراوە".
هەفتانە دوو تاقیکردنەوە لە رۆژانى یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجامدەدرێن، ٢ هەزار و 115 هۆڵ بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکراون و بردنە ژورەوەی هەموو ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بۆ ناو هۆڵەکان قەدەغەیە.