چوار حاجیى سلێمانى بە ڕووداوى هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا

22-06-2024 12:20

پەرەگراف

پێنج حاجیى هەرێمى کوردستان لە کاتى گەڕانەوە لە سعودیە تووشى ڕووداوێکى سەختى هاتووچۆ بوون، چواریان گیانیان لەدەست داوە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى پارێزگاى ئەنبار ڕایگەیاند "ئۆتۆمبێلى ئەو حاجییانە کە لە جۆرى لاندکرۆزەرە، لەسەر ڕێگاى نێودەوڵەتى لە نزیک شارى ڕوومادى وەرگەڕاوە و حاجییەکان ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون".

تەندروستیى ئەنبار دەشڵێت "ئۆتۆمبێلەکە پێنج حاجیى هەرێمى کوردستانى تێدا بووە، لە ڕووداوەکەدا چواریان گیانیان لەدەست داوە و پێنجەمیشیان برینەکەى سەختە".

بەپێى ناسنامەکانیان کە دەست پەرەگراف کەوتووە، ئەو حاجییانە خەڵکى پارێزگاى سلێمانین. پاش بەجێهێنانى فەریزەى حەج، ئەمڕۆ ویستوویانە بگەڕێنەوە سلێمانى و لە ڕێگا تووشى ئەو ڕوواوە بوون.