کاتی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێم دیاری کرا

19-06-2024 01:10

پەرەگراف

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان کاتی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی دیاری کرد، ڕۆژی ٢٢-٦ یەکەم کاروانی حاجییان بە ڕێگەی وشکانی و ڕۆژی ٢٤-٦ یەکەم کاروان بە ڕێگەی ئاسمانی و لە فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانییەوە دەگەڕێنەوە.

دواین کاروانی حاجییان لە رۆژی ٣٠-٦-٢٠٢٤ لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، داوا لە کەسوکاری حاجییان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فڕۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجییان، چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فرۆکەخانەکان دروست نەبێت.

ئەمساڵ ٤ هەزارو ٦٨٥ هاووڵاتیی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە سعودیە بۆ حەج کرد، ١٥ هاووڵاتیی هەرێمیش گیانیان لەدەستدا کە ١٤یان بە ڤیزای یەک ساڵیی و لە دەرەوەی ڕێکارە فەرمییەکان چوونەتە حەج کردن.