پەرەگراف
پێنج ئەندامی خێزانێك لە ئاوی قەرەنی ئاغا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خنكان. خێزانەكە كۆچەرین و خەڵكی بجیل و دانیشتووی ئاكرێن، بۆ بەخێوكردنی مەڕوماڵات ڕوویان لە ناوچەكە كردووە.
دەربارەی چیرۆكی خنكانی ئەو پێنج كەسە، بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین دەڵێت "منداڵێكیان كە تەمەنی 17 ساڵە و باری دەروونیی ناجێگیر بووە، كەوتووەتە نێو ئاوەكە و ئەوانی دیكە یەك لەدوای یەك لە هەوڵی ڕزگاركردنیدا خنكاون".
بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە كرد كە كەسی دیكە لە شوێنەكەدا نەبووە، بۆیە درەنگ بە ڕووداوی خنكانیان زانراوە. تەمەنی قوربانییەكان لە نێوان 17 بۆ 50 ساڵدایە.