بەغداد مووچەی مانگی چواری پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی نارد

10-06-2024 08:50

پەرەگراف

مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنییەکان لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم نێردراو دابەش دەکرێت.                   

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 344 ملیارو 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.                                

هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت و هەریەکە لە؛ ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان و پاسەوانی وەزارەتی ناوخۆ/سلێمانی مووچەکانیان وەردەگرن.

سبەینێش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت.