پەرەگراف
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتەسەر هەژماری هەرێم و سبەینێ مووچەی مانگی ئایار دابەش دەکرێت.
ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم
دوای گەیشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢٤/٦/٦ ) وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٤/٦/٩) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.