حکومەتی هەرێم ڕازی بوو لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بە ناوی سیانیی ئامادە بکات لەبری کۆد

07-06-2024 05:06

 

پەرەگراف

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی بوو، لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەو وەزارەتی ناوخۆ بە ناوی سیانییەوە ئامادە بکرێت لە بری کۆد، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەغداد تا مووچەکانیان خەرج بکرێت.

لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کێشەی نێوان هەولێرو بەغدایەو بەوهۆیەوە هێشتا ئەو هێزانە مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە.