پەرەگراف
تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە نزیک تونێلی دەربەندیخان گڕی گرت و دوکەڵێکی ڕەش شارەکەی داپۆشی.
هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت: بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە کە بەڕەگەز عەرەبە بەشێک لە جەستەی سوتاوەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بەهۆی ئەو ڕووداوەوە رێگای تونێلی دەربەندیخان داخرا، هاتووچۆی دەربەندیخان دەشڵێت، پاككردنەوەی رێگاكە نزیكەی دوو كاتژمێری پێویستە، تا ئەوكاتەش ئۆتۆمبێلی بچووك دەتوانن ڕێگای چیای بەرانان بەكاربهێنن بارهەڵگرەكانیش وەستێنراون تا دوای كرانەوەی ڕێگاكە.