پەرەگراف
عێراق ناردنی مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، جگە لە هێزە ئەمنییەکان.
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشی ژمێریاری دەستی کرد بە دابینکتدنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی مەدەنی، شایستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و مووچەی کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و شایستەی دارایی بەڕێوەبەرایتییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا مووچەی مانگی چواری هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، ئەوەش بە پاساوی تەواونەبوونی وردبینی لە چاودێریی دارایی و تێبینیی وەزارەتی دارایی لەسەر زانیاری و لیستی مووچەكانیان.