پەرلەمانی عێراق خشتەکانی بودجەی پەسەندکرد و پشکی هەرێم 20.9 ترلیۆن دینارە

03-06-2024 06:15

 

پەرەگراف

پەرلەمانی عێراق خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ـی پەسندکرد، پشکی هەرێمی کوردستان 20.9 ترلیۆن دینارەو مانگانە 965 ملیار بۆ مووچەی هەرێم دیاریکراوە.

ناردنی مووچەی مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە بەبانکیکردن(تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان، ئەوەش بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق.

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ـی پەسەندکرد کە لە حکومەتەوە بۆی نێردرابوو، پەرلەمان تەنها دوو تریلیۆن دیناری لە پشکی وەزارەتەکانەوە بۆ پشکی پارێزگاکان گواستەوە.

بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاترە.