مەسروور بارزانی: جێگەی داخ و دڵتەنگییە كە تا ئێستا دانوستان لەبارەی مووچەوە دەكەین
پەرەگراف
مەسروور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، بە بەرپرسانی بەغداد و لایەنە عێراقییەكانی وتووە "جێگەی داخ و دڵتەنگییە كە تا ئێستا دانووستان لەبارەی بابەتی مووچەوە دەكەین".
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا لە كاتی دانانی بەردی بناغەی دوو پارك لە دهۆك، باسی لە سەردانەكەی هەفتەی ڕابردووی بۆ بەغداد كرد و وتیشی "مووچە مافێكی سروشتییە و نابێت ببێتە هەواڵی میدیاكان".
مەسروور بارزانی ئاماژەی بە دۆخی هەرێم و عێراق كرد و جەختی كردەوە كە "وڵاتەكەمان دەوڵەمەندە و سامانە سروشتی و مرۆیی و ماددییەكانمان گەلێك زۆرن، تەنیا بەڕێوەبردنێكی باشترمان دەوێت بۆ ئەوەی بگەینە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتوو".