پەرەگراف
ئایدن مەعرووف ڕایدەگەیەنێت، سیاسەتی "ئەمری واقیع" بەرانبەر پێكهاتەكان جێبەجێ دەكرێت و دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا "لەسەر بنەمای حیزبییە". هاوكات جەخت دەكاتەوە كە "وەكوو نوێنەری پێكهاتەكان و حیزبەكان، بەشدار دەبین لە هەڵبژاردنی داهاتوو".
ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری بە بەشداریی بەشێك لە نوێنەرانی نەتەوەی توركمان سەبارەت بە كورسیی كۆتا لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، بۆ میدیاكان ڕایگەیاند "هیچ كێشەیەكمان لە دانانی كورسیی توركمان لە پارێزگای سلێمانی نییە، بەڵام دانانی یەك كورسی بۆ توركمان و یەك كورسیش بۆ پێكهاتەی مەسیحی لە هەولێر زۆر كەمە".
ئایدن مەعرووف وتیشی، بڕیارەكەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان بۆ تەرخانكردنی پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكان ڕەت دەكەینەوە و كەمكردنەوەی كورسییەكان لە 11ـەوە بۆ پێنج و دابەشكردنی لەسەر بنەمای جوگرافیا، هەڵەیە.