بڕینی بەشێک لە شاخی گۆیژە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون ناڕەزایی فراوانی لێدەکەوێتەوە

26-05-2024 02:38

پەرەگراف

بڕینی بەشێک لە شاخی گۆیژە لە سلێمانی بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون ناڕەزایی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە.

کۆمپانیای قەیوان کە پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات، ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات و دەڵێت، لە بەرامبەر جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبان ئەو زەوییانەی پێدراوە.