پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی دووپاتی دەکاتەوە کە یەکێتی ئێستاش ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠-٦، دەڵێت "ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت".
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدادو پرسی مووچەش قسەی کردو وتی، كێشەی موچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم چارەسەر بووەو لەسەر ناردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكان بۆ بەغداد گەیشتوونەتە ڕێككەوتن.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان لاری نییە لەسەر ناردنی داهاتە نانەوتییەكان بۆ عێراق.