شاندی باڵای هەرێم بۆ بەشداریی لە پرسەی ڕەئیسی دەچێتە تاران

21-05-2024 09:06

پەرەگراف

سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ به‌شداريكردن له‌ پرسه‌ى ئیبراهیم ڕەئیسی سه‌رۆككۆمارى ئێران و ياوه‌رانى، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان سەردانى ئێران ده‌كه‌ن.

بەپێی سەرۆکایەتی هەرێم، شاندەکە پێکدێت لە؛‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ.

هێلیكۆپتەرێك كە سەرۆككۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی تێدابوو، ڕۆژی 19-5-2024 لە ناوچەیەكی سەختی پارێزگای ئازەربایجانی شەرقی (تەبرێز) تووشی ڕووداوێك بوو، پاش زیاتر لە ١٤ کاتژمێر تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو هێلیکۆپتەرەکەیان بە تێکشکاویی دۆزییەوەو سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.