باوک و کوڕێک لە ڕووباری گەورەی چۆماندا خنکان

17-05-2024 01:21

پەرەگراف

باوک و کوڕێک کە ئەمڕۆ لە هەولێرەوە بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە باڵەکایەتی کردبوو، لە ڕووباری گەورەی چۆماندا خنکان.

ئەحمەد بارزان قائیمقامی چۆمان ڕایگەیاند، کوڕەکە کەوتووەتە ئاوی ڕووبارەکەوە لە نزیک شارۆچکە گەڵاڵە، باوکەکە ویستوویەتی رزگاری بکات، بەڵام هەردووکیان خنکان و تەرمی منداڵەکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

ڕووباری چۆمان، گەورەترین ڕووباری ناوچەی باڵەکایەتییە لە سنووری پارێزگای هەولێر، سەرچاوەی ئاوی ڕووبارەکە باراناو و توانەوەی بەفری شاخەکان و کانییەکانی ناوچەکەیە.

ڕووبارەکە بەتەنیشت شارۆچکەی چۆماندا دەڕوات و دەڕژێتە زێی گەورەوە.