پەرەگراف
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند "لە ڕوووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار - کفری، چوار خوێندکار گیانیان لەدەست داوە و شەشی دیکە بریندار بوون".
سەرجەم قوربانییەکان کچن و قوتابیی قۆناغی ئامادەیین لە قوتابخانەی ئامادەیی باکوور لە کەلار.
ئەو خوێندکارانە ئەمڕۆ بە گەشتێکی زانستی بەرەو کفری ڕۆیشتوون و لە ڕێگادا ئۆتۆمبێلەکەیان کە مینی پاسێک بووە، لە نزیک گوندی حەسیرەکە وەرگەڕاوە.