پەرەگراف
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە پەرەگرافی ڕاگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە کە گەورە بازرگانێکی قاچاخچی کردنە بە مرۆڤ و بە "دووپشک ناسراوە".
عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت "پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی ١٢-٥-٢٠٢٤ گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیربکات و ڕادەستی یاسا کرا".
"دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتیان هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە، هێزەکانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان" عەقید سەلام عەبدولخالق وای وت، وتیشی "لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ٥ لە یاسای ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".